حوزه‌یران 16, 2021 17:10 Asia/Tehran
  • زاکانی بە قازانجی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» کشایەوە

«عەلیڕەزا زاکانی» دوای ئامادە بوونی لە گڵکۆی »ئیمامزادە عەلی ئەکبەر» لە چیزەرو لە تەنیشتی گڵکۆی فەرماندەرە شەھیدەکەی «حاج مەحمود نوریان» لە بەڵداری کردنی ھەڵبژاردن کشایەوە.

«عەلیڕەزا زاکانی» لە وتوێژێکی لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن وتی: بە سەرنجدانی ئەو پێشوازییە گەرم و گوڕو بەرفراوانەی کە لە ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» کراوە، من بەڕێزی بە شیاوتر دەزانم و بۆخۆشم دەنگ بە بەڕێزی دەدەم و دیارە بە ھەڵبژاردنی بەڕێزی چاکسازیی ڕاستەقینەش لە وڵات دا دەست پێ دەکات.

جێگای ئاماژەیە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش «موحسین میھرعەلیزادە»  بە بێ ئاماژە کردن بەوەی کە بە قازانجی کێ دەکشێتەوە، وازی لە بەشداری کردنی لە سیانزەھەمین ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ھێنا.

سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ڕۆژی ھەینی  ١٨ی ژوئەنی ٢٠٢١ ی زایینی ڕێککەوت لەگەڵ ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ