حوزه‌یران 19, 2021 14:02 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پیرۆزبایی لە رەییسی کرد

محەمەد باقر قاڵیباف لە پەیامێکدا پیرۆزباییی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کرد کە زیاترین دەنگی خولی سێزدەهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێرانی بەدەست ھێناوە .

 

محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆکی نوێی ئێران، هیوای ئەوەشی خواست کە بتوانن بە کاری پێکەوەیی وەرزێکی نوێی هاوکاریی نێوان دەسەڵاتی یاسادانەر و دەسەڵاتی  کارگێڕیی وڵات دەست پێبکەن.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە کاندیدی هەڵبژێردراوی گەل گوتی: بەشداریی هاووڵاتییانی خۆشەویستی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار سەرباری نیگەرانی و بوونی کۆرۆنا و زویربوونیان لە ناکارامەبوونی کاربەدەستان و وەزعی نالەباری ئابووری پیشاندەری زیرەکی و بیرمەندیی هاووڵاتییانە بۆ پارێزگاری کردن لە سەرمایەی نیشتمانیی هەڵبژرادن.

شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردبوو و چەند جار ماوەی دەنگدان درێژ کرایەوە و لە ئەنجامدا کاتژمێر 2ی دەمەوبەیانی شەمە کۆتایی هات و لە ئەنجامی بەراییدا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە جیاوازیی زۆرەوە پێشەنگە . 

سەرپەیڤ