بەیاننامەی ئاژانسی ناڤۆکی لە بارەی کوژانەوەی کاتیی ھێزگەی بوشەھر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397836-بەیاننامەی_ئاژانسی_ناڤۆکی_لە_بارەی_کوژانەوەی_کاتیی_ھێزگەی_بوشەھر
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەساننامەیەکی لە بارەی کوژانەوەی کاتیی ھێزگەی بوشەھر دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2021 05:12 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ئاژانسی ناڤۆکی لە بارەی کوژانەوەی کاتیی ھێزگەی بوشەھر

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەساننامەیەکی لە بارەی کوژانەوەی کاتیی ھێزگەی بوشەھر دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لەم بەیاننامەیەدا کە لە سەر ماڵپەڕی کۆشکی سپیش دانراوە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە، ئانژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە مەڕ ڕاگەیاندنەکەی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لە بارەی کوژانەوەی کاتیی ھێزگەی ناڤۆکیی بوشەھر ئاگادار کراوەتەوە.

ئاژانسی ناڤۆکی لە درێژەدا باسی ئەوەی کردووە کە، بەیاننامەکەی ئێران کە شەوی ڕابردوو لە سەر ماڵپەڕی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئەم وڵاتە دانراوە دەربڕی ئەوەیە کە ھێزگەی بوشەھر لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو دەگەڕێتەوە بۆ تۆڕی سەرتاسەریی کارەبای ئێران.

پەیوەندیی گشتیی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، دوایەدوایس سەرھەڵدانی تەگەرەی تەکنیکی لە ھێزگەی بوشەھرو دوای ئاگدداارکردنەوەی پێشتری وەزارەتی وزە، ئەم ھێزگەیە بە شێوەی کاتی کوژایەوەو لە تۆڕی سەرتاسەریی کارەبای ئێران ھێنرایە دەرەوە.

ئەم ڕاگەیاندنە پێی لە سەر ئەوەش داگرتووە کە، ئاشکرایە لەپاش چارەسەریی ئەو تەگەرەیەو لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو ئەم ھێزگەیە ھەمیسان دەگەڕێندرێتەوە بۆ نێوتۆڕی سەرتاسەریی کارەبای وڵات.