سێھەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی ئەمریکایی ، دەرفەتێک بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی ئەمریکا
ئامادەبووان لە سێھەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی ئەمریکایی دەستیاندایە شیکردنەوەی تاوانکاری و ستەمکاریەکانی ئەمریکا بە درێژایی مێژوو .
بەپێی راپۆرتی ئیران پرێس ، لە سێھەمین کۆنفڕانسی یەک رۆژەی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی ئەمریکایی لە شاری قوم ، مامۆستایان و بیرمەندانی ئایینی و زانکۆیی وێڕای شیکردنەوەی تاوان و ستەمکاریەکانی ئەمریکا بە درێژایی مێژوو ، لە بارەی رێکارەکانی مسۆگەربوونی شارستانیەتی نوێی ئیسلامیی باس و وتووێژیان کرد .
ئەم کۆنفڕانسە رۆژی شەممە لە شاری قوم بەڕێوەچوو .
ئامادەبووان لەم دانیشتنەدا جەختیان کردەوە ، کوشتاری ژنان و منداڵان لە عێراق و ئەفغانستان و نائەمن کردنی ناوچەکە بە پێکھێنان ، داکۆکی کردنی تاقمە تیرۆریستیەکانی وەک ئەلقاعیدە و داعش ، پشتیوانی لە مونافقین( موجاھدینی خەڵق) و تیرۆرەکانی ئەوان ، پەلاماری سەر فڕۆکەی مسافریی و رێخۆشکردن بۆ دەسڕاگەیشتنی سەددام بە چەکی شیمیایی ، بەشێک لەو تاوانکاریانەن کە ئەمریکا لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجامیداوە .
...................