پێویستیی ئازادکرانی 4 دیپلۆماتە رفێنراوەکەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398310-پێویستیی_ئازادکرانی_4_دیپلۆماتە_رفێنراوەکەی_ئێران
کومیتەی داکۆکی لە شۆڕشی ئیسلامیی گەلی فەلەستینی بە سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەک دا روو لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و بانگەشەکارانی مافی مرۆڤ خوازیاری دیاریکرانی چارەنووسی چوار دیپلۆماتە ئێرانیەکە بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2021 09:38 Asia/Tehran
  • پێویستیی ئازادکرانی 4 دیپلۆماتە رفێنراوەکەی ئێران

کومیتەی داکۆکی لە شۆڕشی ئیسلامیی گەلی فەلەستینی بە سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەک دا روو لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و بانگەشەکارانی مافی مرۆڤ خوازیاری دیاریکرانی چارەنووسی چوار دیپلۆماتە ئێرانیەکە بوو .

بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، کومیتەی داکۆکی لە شۆڕشی ئیسلامیی گەلی فەلەستینی بە سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەک دا لە سی و نۆهەمین ساڵهاتی رفێندرانی چیوار دیپلۆماتی ئێرانی ، نووسی : رۆژی 14 ی پوشپەڕی ساڵی 1361 ، وەبیرهێنەری پێشێلکرانی ئاشکرای مافی مرۆیی و دەستدرێژیی بۆسەر یاسا و رێسای نێودەوڵەتی و باوی دیپۆماتیک لە لایەن بەکرێگیراوانی رژێمی تاوانکاری زایۆنیە .

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە : لەم مرۆڤ رفاندنەدا ، ئەحمەد موتەوەسلیان فەرمانبەری سەربازیی باڵیۆزخانەی ئێران ، سەید موحسین موسەوی کارداری باڵیۆزخانە ، تەقی رەستگار موقەدەم فەرمانبەری باڵیۆزخانەی ئێران و کازم ئەخەوان وێنەگری هەواڵدەریی کۆماری ئیسلامیی لە لوبنان یەخسیر کران و بەپێی چەند هەواڵێکی فەرمیی و نافەرمی رایانگەیاند کە دواتر رادەستی رژێمی زایۆنی کراون .

ئێستاش دوای تێپەڕینی نزیک بە 40 ساڵ لەو رووداوە سامناکە هیچ زانیاریەک لە بارەی زیندووبوون یان شەهیدکرانی ئەوان  بە تەواوەتی لە دەست دانیە .