ته‌مووز 05, 2021 16:25 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 157 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 16025 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 157 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 84 هەزار و 949 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 270 هەزار و 843 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 940 هەزار و 874 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

بە پێی ئاماری فەرمیی وڵاتان ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا زیاتر لە 184 میلیۆن کەسی لە جیھان دا تووشکردووە و زیاتر لە 3 میلیۆن و 994 ھەزار کەسیش بە ھۆی ئەم پەتایە گیانیان لەدەستداوە . 

سەرپەیڤ