ئاب 02, 2021 16:40 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، مردنی 411 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 37189 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 411 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 91 هەزار و 407 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 940 هەزار و 708 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 404 هەزار و 533 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

 

 

سەرپەیڤ