سەرلەشکر سەلامی: دوژمن لە ھەوڵدایە ھەتا بە دڕدۆنگی دروست کردن بابەتەکان بەراوەژوو پیشان بدات
سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: دوژمن لە ھەوڵدایە ھەتا بە دڕدۆنگی دروست کردن بابەتەکان بەراوەژوو پیشان بدات و کۆمەڵگا تووشی ئاڵۆزی و دڵەڕاوکێ بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی سپانیوز، «سەلەشکر حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆبوونەوەیەکی گەرم و گوڕدا لەگەڵ میدیاکاران کە بە بۆنەی ڕۆژی پەیامنێرەوە ئەنجامی گرت، وێڕای ڕێزنان لە یادوبیرەوەریی شەھیدانی سەربەرزی شۆڕشی ئیسلامی بە تایبەت خەباتگێڕانی بواری میدیاو ھەواڵ، پەیامنێرانی وڵاتی وەک پەیامھێنەرانی شۆڕشی ئیسلامی ناوبردو وتی: ئێوە لە شەڕی گێڕانەوەکان کە لە ڕاستی دا جڕگەی پێکدادانی شۆڕشی ئیسلامی و ئیستیکبارە ئامادەی گۆڕەپانەکەن و لەگەڵ ڕەھەندە ئاڵۆزەکانی دا ئاشنان.
سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە شەڕی میدیایی ڕۆژئاواییەکان بە گوێرەی خڕکردنەوەی زەینەجۆربەجۆرەکانی مرۆڤەکان کە بە پێکھێنانی ڕووبەرێکی پێکەوە نووساو بڕیار دەدەن، بناغەکەی ڕۆ دەنرێت، وتیشی: دوژمن بە نیازە ھەتا بە دڕدۆنگی دروست کردن لە زەین و یان لەبارەی پیرۆزایەتییەکانەوە ، بمانشکێنێ و یان بابەتەکان بەراوەژوو پیشان بدات ھەتا کۆمەڵگا تووشی ئاڵۆزی و دڵەڕاوکێ بکات.
سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە وتەکانی ئەم دواییەی کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی دژی ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ڕەنگە دەمھەراشیی کاربەدەستێکی ڕژێمی زایونی ببێتە ھۆی ئەوەی کە ھێندێک کەس بە جۆرێکی دیکە بیر بکەنەوە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەمەیە کە ئێمە چاوەڕوانی جوڵاتەوەیەکی ھەڵەیان لێ دەکەین ھەتا لەنێویان بەرین.