ئاب 18, 2021 01:16 Asia/Tehran
  • بە بڕیاری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، کوردێکی سوننە بوو بە سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران

بە بڕیاری سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزەچەکدارەکانی ئێران، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی،ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» بوو بە سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزەچەکدارەکانی ئێران، لە بڕیارێکدا دەریاداری دووھەم «شەھرام ئێرانی»ی کرد بە سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

لە دەقی بڕیارەکەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دا ھاتووە:

ئەمیری دەریاداری دووھەم «شەھرام ئێرانی» ، بە سەرنجدانی بەڵێنمەندی و پێشنیەی درەوشاوەو لە سەر پێشنیاری سەرکرد ەی تێکڕای ئەرتەش، بەڕێزتان وێڕای پێ بەخشینی پلەی دەریاداری، بۆ پۆستی سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیاری دەکەم.

لە بڕیارەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزەچەکدارەکانی ئێران، ڕوو لە ئەمیر«شەھرام ئێرانی» جەخت لەوە کراوەتەوە کە، لە بەڕێزتان چاوەڕوانیی  ئەوە دەکرێت کە بە شێوەیەکی بەبڕشتانەو شیاو گرینگایەتی بە  بەھرە وەرگرتن لە بارستاییەکانی ھێزو ئەرتەش و ھێزە چەکدارەکان و وڵات بدەن لە ئاراستەی بەرەوپێش بردنی جیھادی و شۆڕشگێڕانەی ئەو ھێزەو ، ھەروەھا بەرز کردنەوەی ئاستی توانایی و لەسەر ھەست بوونی ھەمەلایەنە لە سەر بنەمای گەشەو برەو پێدانی سەرمایەی مرۆڤی بە ھەند بگرن.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا لە ھەوڵەکانی کاریگەری ئەمیری دەریادار «حسەین خانزادی» لەو پۆستەدا ستایشی کرد.

جێگای ئاماژەیە، ئەمیری دەریادار«شەھرام ئێرانی» لە ساڵی ١٣٤٦ لە شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران لە دایک بووەو دوای تەواو کردنی خوێندنی ئامادەیی و سەرەتایی لە شارستانی سەرپێڵی زەھاوی کرماشان، لەپاش سەرھەڵدانی شەڕی داسەپا گەڕایەوە بۆ سنەو قۆناغی خوێندنی قوتابخانەی لەو شارەدا تەواو کردو ئینجا لە ساڵی ١٣٦٤ چووە زانکۆی زانستە دەریاییەکانی «ئیمام خومەینی(رە)»ی نەوشەھری باشووری ئێران و دوای کۆتایی ھێنانی خوێندن لە بواری ئاژوتنی پاپۆڕو سەرکردایەتیی کەشتی لەم زانکۆیە، سەرکردایەتیی ھەموو جۆرە ئاوگەڕێکی سوک و قورس، لەوانە پاپۆڕی تۆپدار، پاپۆڕی موشەک ھاوێژ، پاپۆڕگەلی پشتیوانی و گواستنەوەی ھێز، پاپۆڕشکێنی کڵاس ئەڵوەن و پاپۆڕی کۆپتەرھەڵگری «خارک»ی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ئەستۆ گرت.

دەریادار «شەھرام ئێرانی» ھەروەھا خولی مەستەری لە بواری سەرکردایەتی و ئەرکان تێپەڕ کردو لە ئێستادا جیا لە ئەندامەتی لە کۆڕی زانیاریی «دافوس»ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەکو مامۆستای زانکۆی زانستە دەریاییەکانی «ئیمام خومەینی(رە)»ی نەوشەھریش خەریکی وانە وتنەوەیە.

سەرۆکایەتی کردنی ئۆپراسیۆنی ناوچەی یەکەمی دەریایی ئەرتەش لە «بەندەر عەبباس»، سەرۆکایەتیی ئەرکان و جێگرایەتیی سەرکردەی ئەم ناوچەیە، جێگرایەتیی یاریدەری ئۆپراسیۆنی ھێزی دافوسی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، یاریدەرایەتیی ڕاھێنانی ھێزی دەریایی و جێگرایەتیی یاریدەری مەشق و ڕاھێنانی ئەرتەش لەو ئەرک و بەرپرسایەتیانەی پێشووی سەرکردەی تازەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.

ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» ھەروەھا جیا لە ئەندامەتی لە کۆڕی سەرۆکایەتی و وتەبێژیی چەندین مەشق و پرۆڤەی گرینگی ھێزی دەریایی و ھاوبەشی ئەرتەش، سەرکردایەتیی ھێندێک لە گرینگترین فەرمانبەریی کۆپاپۆڕەکانی ئەرتەش لەوانە فەرمانبەریی پەڕینەوە لە ئاوەڕێی سوئیز لە ساڵی ١٣٩١ی کۆچیی ھەتاوی و سەرکردایەتیی زۆر ئۆپراسیۆنی فریاکەوتنی دەریایی دیکەشی بە ئەستۆ بووە.

سەرپەیڤ