ئاب 19, 2021 13:46 Asia/Tehran
  • پارێزگاری کوردستان ستایشی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی کرد لە بەر دانانی دەریادەر «شەھرامی ئێرانی» لە پۆستی سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەش

پارێزگاری کوردستان لە پەیامێکدا ئەوپەڕی ڕێزوسپاشی خۆی لە بەر دانرانی ڕۆڵەیەکی کورد لە پلەی سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پەیامی ڕۆژی چوارشەممەی پارێزگاری کوردستان «بەھمەن مورادنیا» دا ھاتووە: دیاری کرانی دەریادار «شەھرامی ئێرانی» ڕۆڵەیەکی کوردستان و لە سەربازانی ویلایەت بۆ پۆستی سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی (مد ظلە العالی) بووە ھۆی خۆشحاڵی و پێ خۆشبوونی جەماوەری شەھید پەروەرو ھەمیشە لەسەر ھەستی کوردستان.

دیارە ئەم پۆست بەخشینەو متمانەی بەڕێزتان بە نەتەوەکانی ئێرانی لەوانە جەماوەری کوردستان کە لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی دا پێشینەی نەبووەو دەگمەنە، ئاسەوارو بەرەکاتی فراوانی لە ڕووی یەکگرتوویی، ھاودڵی و ھێزمەندکرانی ھاوپشتی لێ دەکەوێتەوە.

من لە لایەن خۆم و تاک بە تاکی جەماوەری بەشەرەفی کوردستانەوە ئەوپەڕی ڕێزوسپاسی خۆم ئاراستەی ڕابەری ڕابەری مەزن و پایەبەرزمان دەکەم دوابەدوای دیاری کردنی دەریادار «شەھرامی ئێرانی» بۆ پۆستی سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی  ئێران و لە دەرگانەی خوداوەندی تاقانە داوای مەزنایەتیی ئێرانی ئیسلامی دەکەم.

سەرپەیڤ