ئاب 23, 2021 20:48 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی بنکەی مافی مرۆڤی ئێران بەرامبەر بە کوشتنی منداڵان لە لایەن سەربازانی ئەمریکی لە ئەفغانستان

بنکەی مافی مرۆڤی ئێران ، وێڕای بڵاو کردنەوەی توییتێک بەرامبەر بە دڕندەکاریی لەشکریانی ئەمریکی و قەڵاچۆی خەڵک و بە تایبەت منداڵانی بێ دەرەتن لە ئەفغانستان کاردانەوەی لە خۆی پیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بنکەی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی دووشەممە بە بڵاو کردنەوەی توییتێک وێڕای ئاماژە کردن بە سوچێکی دڕندەکارییەکانی ئەمریکا لە ماوەی داگیرکاری لە ئەفغانستاندا بە گوێرەی ڕێژەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان نووسی: تەنیا لە ماوەی سێ مانگی ئەم دواییە ھەتا کۆتایی ژوئەنی ئەمساڵ ٦ ھەزارو ٣٢٠ منداڵ لە ئەفغانستانی ژێر پۆستاڵی ئەمریکا کوژراون و یان بریندار بوونە.

بنکەی مافی مرۆڤی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمە لە کاتێکدایە کە میدیاکانی ڕۆژئاوا ھەوڵیان دوە بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە منداڵێکی ئەفغانستانی لە باوەشی سەربازێکی ئەمریکی، دڕندەکاریی لەشکریانیان لە لای بیروڕای گشتیی جیھان پاسا دەنەوە.

ماوەیەک لەمەوپێش لەشکرییەکی ئەمریکی دانی بەوەدا نا کە ھێزەکانی ئەمریکی منداڵانی ئەفغانیان بۆ پاکتاوکردنی شوێنە مینڕێژ کراوەکان بەکار ھێناوە.

گروبان «جف کورک» کە لە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی لە قەواخی تیپی کاردانەوەی خێرای سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستاندا بووە، دانی بەوەدا ناوە کە ئەو منداڵانەیان کە تەمەنیان لە دە ساڵ کەمتر بووە، بە فڕێ دانی چۆکۆلیات و کایەکلێ و ھەگبەی خۆراک بۆ نێو ئەو کۆڵانانەی کە گومانی مینڕێژ بوونیان لێ دەکرا، بەرەو ئەو شوێنانە ڕادەکێشا ھەتا دڵنیا بن ڕێگاکەیەن مینی تیادا نییە.

سەرپەیڤ