کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بەیاننامەکەی ئەمریکا: واشێنگتۆن شیاوەتیی ڕادەربڕینی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401126-کاردانەوەی_ئێران_بەرامبەر_بە_بەیاننامەکەی_ئەمریکا_واشێنگتۆن_شیاوەتیی_ڕادەربڕینی_نییە
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی بەیاننامەی ئەمریکا لە بارەی ھاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، جەختی کرد: ئەو وڵاتانەی کە کردەوەی تیرۆریستییان دژی بنکەی ناڤۆکیی ئێران ئیدانە نەکردووە، شیاوەتیی ڕادەربڕین لە بارەی ئەو شوێنەشیان نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2021 13:24 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە بەیاننامەکەی ئەمریکا: واشێنگتۆن شیاوەتیی ڕادەربڕینی نییە

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی بەیاننامەی ئەمریکا لە بارەی ھاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، جەختی کرد: ئەو وڵاتانەی کە کردەوەی تیرۆریستییان دژی بنکەی ناڤۆکیی ئێران ئیدانە نەکردووە، شیاوەتیی ڕادەربڕین لە بارەی ئەو شوێنەشیان نییە.

«موحەممەد ئیسلامی» کە ئەمڕۆ سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتووەتە مۆسکۆ، لە وتوێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران ڕایگەیاند: ڕووسیا ئەندامی تاقمی ٤ و ١ ـەو لە دانوستانەکانی ئەمڕۆدا لەگەڵ لایەنی ڕووسی لە بارەی بەرجامەوە قسە دەکەین.

«موحەممەد ئیسلامی» یاریدەری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە سەردانێکی فەرمی دا گەییشتە مۆسکۆ.

ناوبراو بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ ھاوتای ڕووسیی خۆی «ئالێکسی لیخاچۆف» سەرۆکی کۆمپانیای دەوڵەتیی ڕووس ئەتۆم سەردانی مۆسکۆی کردووەو لە لایەن کازم جەلالی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مۆسکۆ، ئەندامانی باڵوێزخانەی و بەرپرسانی کۆمپانیای دەوڵەتیی ڕووس ئەتۆم پێشوازیی لێ کرا.