تشرینی یه‌که‌م 24, 2021 17:16 Asia/Tehran
  • ئێران ئامادەی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی بۆ گەشەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکیە

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی: ئامادەین لە گەشەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بۆ ئاسایش و خۆشبژیوی خەڵک و کۆمەلگای ئیسلامی لەگەڵ وڵاتانی جیهانی ئیسلام هاوکاری بکەین تا هەموومان پێکەوە ڕێگای شارستانیەتی نوێی ئیسلامی هەموار بکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و هەفتەی وەحدەت، کۆمەڵێک لە میوانانی سی و پێنجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی، دوێنێ شەممە لە ڕیاکتۆری لێکۆڵینەوەیی شەهید فەخری زادە، ناوەندی بەرهەمهێنانی ڕادیۆدەرمان لە پەردیسی شەهید شەهریاری و هەروەها پێشانگای دوایین دەستکەوتەکانی پیشەی ناڤۆکی سەردانیان کرد.

لە سەرەتای ئەو سەردانە بەهرووز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی لە لێدوانێکدا، وتی: یەکگرتوویی بیرمەندانی وڵاتانی ئیسلامی لە ژێر ئاڵای ئیسلامی ئازیز، دەبێتە هۆی یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی و بەرز کردنەوەی ئاستی نەتەوە ئیسلامییەکان بەرامبەر دوژمنانی ئیسلام.

ناوبراو بە ئاماژە بە بوونی هەزاران لێزانی ئەو پیشە لە بواری دۆزینەوە و هەڵکۆڵینی ئۆرانیۆم تا سووتەمەمی ناڤۆکی، ڕادیۆدەرمان و بەکارهێنانی لە پیشە و کشتوکاڵ و... لە ئێران ڕایگەیاند: ئامادەین لە گەشەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بۆ ئاسایش و خۆشبژیوی خەڵک و کۆمەلگای ئیسلامی لەگەڵ وڵاتانی جیهانی ئیسلام هاوکاری بکەین تا هەموومان پێکەوە ڕێگای شارستانیەتی نوێی ئیسلامی هەموار بکەین.

سەرپەیڤ