بە درۆ خرانەوەی بانگەشەی ھێرشی سەر بنکەی سپای پاسداران لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403098-بە_درۆ_خرانەوەی_بانگەشەی_ھێرشی_سەر_بنکەی_سپای_پاسداران_لە_یەمەن
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگەشەی ھێرشی سەر بنکەی سپای پاسداران لە یەمەن دا بە درۆ خستەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2021 08:32 Asia/Tehran
  • بە درۆ خرانەوەی بانگەشەی ھێرشی سەر بنکەی سپای پاسداران لە یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگەشەی ھێرشی سەر بنکەی سپای پاسداران لە یەمەن دا بە درۆ خستەوە.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەڵوێستێکدا ھەواڵە بڵاوکراوەکان لە بارەی ھێرشی خۆی وتەنی ھاوپەیمانی بە سەرکردایەتیی عەرەبستانی سەعودی بۆ سەر یەمەن و بانگەشەی کرانە ئامانجی بنکەیەکی کە گوایە ھی کارناسانی سەربە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بووە لە سەنعادا بە بێ ناوەڕۆک و بنەما زانی و ھەرچەشنە پەیوەندییەکی سەربازی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ یەمەنی بە درۆ خستەوە.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت ئامادە بوونی سەربازییانەی لە یەمەن دا نەبووە ھەتا دەست درێژکاران ھێرشی بکەنە سەر.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەنی لێ کەوتووەتەوە.