شەمخانی لە دیداری بەرپرسی باڵای ئاسایشیی ئیمارات : ھاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە دەستەبەری ئاسایش و سەقامە
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ھاریکاریی وڵاتانی ناوچەکەی بە خاڵی پێویستی سەقام و ئاسایشی پاوەجێ زانی .
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە دیداری شێخ تەحنوون بن زاید راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات بە ئاماژە بەوەی کە سەقام و ئاسایشی پاوەجێ لە سایەی وتووێژی بەردەوام و ھاریکاریی وڵاتانی ناوچەکە دەکرێت ، گوتی : پێوەندی گەرم و دۆستانە لە گەڵ دراوسێکان و گۆڕینەوەی پتانسێلی ئابووری و تیجاری و وەبەرھنێان سەرەکی ترین ئەولەویەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سیاسەتی دەرەوەیی دایە .
شەمخامی گوتیشی : دەبێ بۆ نەھێشتنی ناکۆکیەکان وتووێژ و تەبایی جێگەی شێوازی سەربازیی بگرێتەوە .
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیماراتیش بە ئاماژە بەوەی کە ئێران وڵاتێکی گەورە و بەھێزی ناوچەکەیە گوتی : گەشەپێدانی پێوەندی گەرم و برایانەی نێوان ئەبووزەبی و تاران لە ریزی سەریەتیەکانی ئیماراتە .
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتە تاران .