سەرۆک کۆمار : لە پەرەی پێوەندیی لە گەڵ ئیمارات پێشوازیی دەکەین
سەرۆک کۆمار گوتی :پێوەندی باش لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە سەرووی سیاسەتی دەرەوە لە حکومەتی نوێدایە و لەبەر ئەوە لە پەرەی پێوەندیی لە گەڵ ئیمارات پێشوازی دەکەین .
سەید ئیبراھیم رەییسی سەرۆکی کۆماری ئێران ئەمڕۆ دوشەممە پێشوازیکرد لە شێخ تەحنون بن زاید ئالی نەھیان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات و بە ئاماژە بە پێشینەی پێوەندیی برایانەی دوو وڵات گوتی :پێوەندیی باش لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە سەرووی سیاسەتی دەرەوەیی حکومەتی نوێدایە و لەبەر ئەوە لە پەرەی پێوەندیی لە گەڵ ئیمارات پێشوازیی دەکەین .
رەییسی گوتی : سیاسەتی دوژمنانی وڵاتانی ناوچەکە ، نانەوەی ترس و تۆقان لە نێو دراوسێکانە بەڵام ئەم پیلانە بە ژیرمەندی و تێگەیشتنی ھاوبەش پوچەڵ دەکرێتەوە .
شێخ تەحنون بن زاید ئالی نەھیانیش گوتی : ئێمە رۆڵەی ئەم ناوچەین و یەک قەدەرمان ھەیە لەبەر ئەوە پەرەی پێوەندیی دو وڵات لە بەرنامەی کاری ئێمەدایە .
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات گوتیشی : ئەم دیدارانە دەبن بە خاڵێکی وەرچەرخان لە پێوەندیی نێوان دوو وڵات و بەرزبوونەوەی ئاسایش .