ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: خەڵک دەبێ ھەست بە دەرەنجامی ڕێککەوتنەکان بکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403244-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_خەڵک_دەبێ_ھەست_بە_دەرەنجامی_ڕێککەوتنەکان_بکەن
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە پۆستێکی ئینیستاگرام دا نووسی: ڕێککەوتن دەبێ تۆکمەوتەواو بێت و خەڵک بە شێوەیەکی ئاشکرا ھەست بە دەڕەنجامەکانی بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2021 07:35 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: خەڵک دەبێ ھەست بە دەرەنجامی ڕێککەوتنەکان بکەن

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە پۆستێکی ئینیستاگرام دا نووسی: ڕێککەوتن دەبێ تۆکمەوتەواو بێت و خەڵک بە شێوەیەکی ئاشکرا ھەست بە دەڕەنجامەکانی بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بە دەربڕینی ئەمەی کە سوورین لە سەر گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی بەبڕشتانە، وتیشی: ڕێککەوتن دەبێ تۆکمەوتەواو بێت و خەڵک بە شێوەیەکی ئاشکرا ھەست بە دەڕەنجامەکانی بکەن.

وتیشی: ئەوەی وا شاندەکەی ئێران وەک دەقۆکی نوسراوە ئاراستەی کردووە، بە تەواوی لە چوارچێوەی بەرجام دایەو ھیچ شتێک واوەتر لە بەرجامی تیادا نییە.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وێڕای ئاماژەکردن بەمەی کە، شاندەکەی ئێران ڕێگای دیپلۆماسی و دانوستان لە ڤییەناو لە چوارچێوەی لۆژیکی دانوستان و لێک گەیین پێ و شوێن دەگرێ، وتیشی: چاوەڕوانی ئەوە دەکەین لە درێژەی وتووێژەکاندا لایەنەکانی بەرامبەر بە پێشنیارو وەڵامێکی ڕوون داگری ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان بگەڕێنەوە بۆ ڤییەناو واز لە کایەی چەواشەکارانە بھێنن.