کانونی یه‌که‌م 07, 2021 20:03 Asia/Tehran
  • یاریدەری وەزیری دەرەوە: ئێران بە کۆمەڵێک پێشنیاری سازندەوە ڕووی لە دانوستانەکانی ڤییەنا کردووەتەوە

یاریدەری وەزیری دەرەوەئێران وتی: ئێران بە کۆمەڵێک پێشنیاری بەکەڵک و سازندەوە ڕووی لە خولی تازەی دانوستانەکانی ڤییەنا کردووەتەوە.

«عەلی باقڕیی کەنی»، یاریدەری سیاسی و دانوستانکاری باڵای ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنا ڕۆژی سێ شەممە دوای دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسی لە مۆسکۆ بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا ھەڵکەوتەیەو لە بواری جۆربەجۆریش دا بەردەوام دەبێت، وتی: ئێران لە بارەی ھێندێک بابەتی جۆربەجۆرەوە لەگەڵ ڕووسیا ڕاوێژ دەکات و سەبرەت بە دانوستانەکانی ڤییەناش لەگەڵ کاربەڕدەستانی ڕووسی خەریکی ڕاوێژ کردنە.

باقڕیی کەنی وتیشی: لە خولی تازەی دانوستانەکانی ڤییەناش لە ڕێگای جۆربەجۆرەوە لەگەڵ ڕووسیاو چین ڕاوێژ کراوە.

دانوستانکاری باڵای ئێران جەختی لەوەش کردەوە، لە خولی تازەی دانوستانەکان دا کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵێک پێشنیاری بەکەڵک و سازندەی لە دوو بواری ھەڵگیرانی بایکۆتەکان و ھەنگاوی ناڤۆکی ئاراستەکردووە کە دەتوانێ دانوستانەکان بە شێوەیەکی بەبڕشتانە بۆ پێشەوە ببات.

سەرپەیڤ