کانونی یه‌که‌م 14, 2021 12:34 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی پێکھاتەی واوەسنووریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لەگەڵ نوێنەرانی ئەرمەن لە مەجلیسی شورای ئیسلامی

سەرۆکی پێکھاتەی واوەسنووریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە میانەی سەردانی نوێنەرانی ئەرمەنییەکان لە مەجلیسی شورای ئیسلامی بۆ پێکھاتەی واوەسنووریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران و ڕادیۆ ئەرمەنی وتووێژی لەگەڵدا کردن.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی پێکھاتەی واوەسنووریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دکتۆر «ئەحمەد نەورۆزی» سەرۆکی ئەم پێکھاتەیە لە دیدارو وتووێژ لەگەڵ «ئارا شاوردیان»و «ڕۆبێرت بیگلەریان» نوێنەرانی ئەرمەنییەکان لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: لە سەروبەندی ساڵی تازەی زایینی وێڕای پیرۆزبایی لە ھاووڵاتیانی ئەرمەنی لە ئێران و سەرتاسەری جیھان، لە پێکھاتەی واوەسنووریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن دا بەستێنی پێویست بۆ ھەڵگرتنی ھەنگاوی گەورە لە ئاراستەی ھێزمەند کردن و گەشە پێدانی پەیوەندیی نێوان ئەرمەنی زمانەکانی جیھان خۆش کراوە.

نەورۆزی وتیشی: ڕادیۆ ئەرمەنیی سەربە فەرمانگەی گشتیی ئاسیای ناوەڕاست و قەوقاز لە پێکھاتەی واوەسنووری دا ئامادەیی ئەوەی ھەیە کە بە قۆستنەوەی کەشی تۆکمەی میدیایی، لە بوارێکی بەرفراوانترو تازەتر ھەنگاو ھەڵگرێت ھەتا لەم ڕێگایانەدا بتوانێ لە بارستاییە ھێزەکییەکانی کۆمەڵگای ئەرمەنی زمانەکان لە سەرتاسەری جیھان کەڵک وەربگرێت.

«ئارا شاوردیان» نوێنەری ئەرمەنییەکانی تاران و باکووری ئێران و«ڕۆبێرت بیگلەریان» نوێنەری ئەرمەنییەکانی ئەسفەھان و باشووری ئێرانیش لەم دیدارەدا وێڕای ڕەزامەندی دەربڕین و خۆشحاڵی لە چالاکییە میدیاییەکانی پێکھاتەی واوەسنووریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت ڕادیۆ ئەرمەنی، بڵاو بوونەوەی بەرنامە بە زمانی ئەرمەنییان بۆ ئەرمەنییەکانی سەرتاسەری جیھان بە نیشانەی سەرنجدانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مافی کەمینەکان زانی.

نوێنەرانی ئەرمەنییەکان لە مەجلیسی شورای ئیسلامی ھەروەھا خوازیاری کەڵک وەرگیرانی زیاتر لە بارستاییە شاراوەکانی کۆمەڵگای ئەرمەنی زمانەکان لە بواری بەرنامەچێکردن و ھەروەھا پەرە پێ دانی کلتووری ئێرانی و ئیسلامی بە ناوی «ئێران»ەوە بوون لە نێو ئەرمەنی زمانەکان لە سەرتاسەری جیھاندا.

سەرپەیڤ