کانونی یه‌که‌م 16, 2021 12:45 Asia/Tehran
  • سەردانی وەزیری دەرەوەو بازرگانیی ھەنگاریا بۆ ئێران

وەزیری کاروباری دەرەوەو بازرگانیی ھەنگاریا ئەمڕۆ پێنج شەممە بە مەبەستی دیدارو ڕاوێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوە ئێران سەردانی تاران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە میوانداری «پیتێر سیارتۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەو بازرگانیی ھەنگاریا دەبێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەو بازرگانیی ھەنگاریا بە یاوەریی شاندێکی ئایووری سەردانی تاران دەکات.

وەزیرانی  دەرەوەی ئێران و ھیەنگاریا لە پەراوێزی حەفتاوشەشەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەیی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

ھەردووک وەزیری دەرەوە لە بارەی پەیوەندیی دوولایەنە بە تایبەت پەیوەندیی ئابووری و ھاوکاریی فێرکاری و چارەسەریی کێشەکانی پەیوەست بە پەروەردەو فێرکاری و ھەروەھا دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان پێکەوە وتووێژ دەکەن و بیروڕا دەگۆڕنەوە.

سەرپەیڤ