کانونی یه‌که‌م 16, 2021 13:59 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیرانی دەرەوەی ھەنگاریاو ئێران لە تاران دا

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی وێران و وەزیری دەرەو بازرگانیی ھەنگاریا لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تاراندا دیدارو وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی ئێران پرێس،«پیتێر سیارتۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەو بازرگانیی ھەنگاریا کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی بازرگانی و بە پێی بانگێشتنی ھاوتا ئێرانییەکەی گەییشتووەتە تاران، لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەلایەن«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»ەوە پێشوازیی لێ کرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی ھەنگاریا پاشان پێکەوە لە بارەی پرسی دوو وڵات و بابەتگەلی جۆربەجۆر لەوانە پەیوەندیی بازرگانی وتووێژیان کرد.

«پیتێر سیارتۆ» دوای وەزارەتی دەرەوە سەردانی بینای سەرۆک کۆمارەتی دەکات و چاوی بە «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەکەوێت.

بەرلەمە وەزیری دەرەوەی ئێران و «پیتێر سیارتۆ» لە پەراوێزی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک پێکەوە دیدارووتووێزیان کردبوو. 

سەرپەیڤ