کانونی یه‌که‌م 16, 2021 18:39 Asia/Tehran
  • جەختی ڕەییسی لە سەر پێکھاتنی لێژنەی ھاوبەشی ئێران و ھەنگاریا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە سەر پێکھاتنی لێژنەیەکی ھاوبەشی لە نێوان ئێران و ھەنگاریا لە ئاراستەی پەرە پێ دانی ھاوکاریی ئابوری و سیاسی پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری «پیتێر سیارتۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەو بازرگانیی ھەنگاریا، وێڕای ئاماژە کردن بە گەشە پێ دانی ھاوکارییە ئابوورییەکانی دوو وڵات ، وتی: ئاستی پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان دوو وڵاتی ئێران و ھەنگاریا  جێگای قەبووڵ نییەو دەکرێ بە ھا.کاریی دوو قۆڵی ئاستی ئەم پەیوەندییانە بەرزتر بکرێتەوە.

ڕەییسی پەیوەندیی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپای لەگەڵ ئێرانی بەمێژوویی و گرینگ ھێنایە ئەژمارو وتیشی:ئەگەر وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا بە سەربەخۆ بجوڵێنەوە لە ڕووی سیاسی و ئابووریشەوە قازانج دەکەن.

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ڕوانگەی دوو فاقانەی ڕۆژئاوا لە ڕووبەڕووی بوونەوەی لەگەڵ بابەتەکاندا وتی: پێوەرە دووفاقانەکانی ڕۆژئاوا زەبر لە متمانەی خەڵک دەوەشێنێ و بە ھیواین لە سەروبەندی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع) بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەس بانگەشەی مەسیحی بوون نەکەن بەڵکو بە کردەوە فێرکارییەکانی مەسیحیش ڕەچاو بکەن.

«پیتێر سیارتۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەو بازرگانیی ھەنگاریاش لەم دیدارەدا وتی: لەو باوەڕەداین کە ڕۆژئاواو ناتۆ لە پرسی ئەفغانستاندا دووفاقانە جوڵانەوەو لە ئێستادا ئێمە پەرۆشی شەپۆلی بەرفراوانی کۆچبەرانی ئەفغانین.

«پیتێر سیارتۆ» وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە سەرنجدانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی وتی: بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندیی نێوان تاران و بوداپێست ھەوڵ دەدەین.

سەرپەیڤ