تەفروتونا کرانی تاقمێکی تیرۆریستی لە «سەراوان» باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403575-تەفروتونا_کرانی_تاقمێکی_تیرۆریستی_لە_سەراوان_باشووری_ڕۆژھەڵاتی_ئێران
بنکەی قودسی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران باسی تەفروتونا کردنی تاقمێکی تیرۆریستیی کردووە لە شارستانی «سەراوان»ی سەربە پارێزگای «سیستان و بەلوچستان» لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2021 07:23 Asia/Tehran
  • تەفروتونا کرانی تاقمێکی تیرۆریستی لە «سەراوان» باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران

بنکەی قودسی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران باسی تەفروتونا کردنی تاقمێکی تیرۆریستیی کردووە لە شارستانی «سەراوان»ی سەربە پارێزگای «سیستان و بەلوچستان» لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆتی ئێران، بە پێی ڕاگەیاندنی پەیوەندیی گشتیی بنکەی قودسی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دوێنێ پێنج شەممە تاقمێکی تیرۆریستی کە بە تەما بوو لە ناوچەی «سەراوان» کاری تێکدەرانەو تیرۆریستی ئەنجام بدات، لە ئەنجامی وریایی و لە سەرھەست بوونی خەباتکارانی ئەم بنکەیە تەفروتونا کران.

لەم تێکھەڵچوونە دا چوار تیرۆریست تیا چوون و ژمارەیەکی زۆر چەک و تفاق کەوتە دەستی ھێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.