کانونی دوھەم 19, 2022 10:04 Asia/Tehran
  • شەمخانی: ڕاوێژی ئێران لەگەڵ ڕووسیا لە بابەتگەلی گرینگ دا سیاسەتی یەک لایەنەخوازیی ئەمریکای بەرەوڕووی ئاوا بوون کردووەتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەروبەندی گەشتی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ ڕووسیا لە توییتێکدا ئەم گەشتەی بە بەستێن حۆشکەری پێکھاتنی ئەزمونێکی سەرکەوتووی تازە لێکدایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا،«عەلی شەمخانی» شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە لە توییتێردا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھاوبەشیی ئێران و ڕووسیا لە بواری گرینگی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ، سیاسەتی یەک لایەنەخوازیی ئەمریکای بەرەوڕووی ئاوابوون کردووەتەوە، وتیشی: ھاوکارییە ئایوورییە درێژماوەکانی دوو وڵات دەتوانێ بەستێن حۆشکەری پێکھاتنی ئەزمونێکی سەرکەوتووی تازە بێت.

«سەیید ئسیراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە بە پێی بانگێشتنی «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەرەو مۆسکۆ وەڕێ کەوت. بەرلە بەجێ ھێڵانی تاران و وەڕێ کەوتن بەرەو مۆسکۆ لە فڕگەی میھرئابادی تاران وتی:پەیوەندیی ئێران لەگەڵ تەواوی دراوسێکان بە تایبەت وڵاتی ڕووسیا کە ھەڵس و کەوتێکی گونجاویان لە ڕووی سیاسی و ئابووری و بازرگانییەوە ھەیە، دەتوانێ خاڵێکی وەرچەرخان بێت بۆ تەواوی ئەو پەیوەندییانەی کە لەگەڵ ڕووسیا ھەمانە.

سەرپەیڤ