ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا بە شێوەیەکی ناوازە بەردەوام دەکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404727-ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_ھاوکارییەکانی_ئێران_و_ڕووسیا_بە_شێوەیەکی_ناوازە_بەردەوام_دەکرێن
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی:ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا بە شێوەیەکی ناوازە بەردەوام دەکرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2022 05:17 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا بە شێوەیەکی ناوازە بەردەوام دەکرێن

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی:ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا بە شێوەیەکی ناوازە بەردەوام دەکرێن.

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەژماری توییتقرەکەی دا نووسی: لە دیداری گرینگ و گەرم و گوڕو درێژماوەی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و «ولادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کرملین پەیوەندییەکانی تاران و مۆسکۆ بە ئاراستەیەکی تازەو ھەمەجۆرەو خێرادا برا.

«ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وتیشی: لە وەرزس تازەی پەیوەندییەکان دا ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا بە شێوەیەکی ناوازە بەردەوام دەکرێن.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران نووسی: سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا لە سەر دیاری کردنی نەخشەڕێگایەکی درێژ ماوە ڕێککەوتن و جیھانی داھاتوو لە سەر بنەمای چەندلایەنەخوازی دەسووڕێتەوە.