کانونی دوھەم 25, 2022 20:09 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقڕی: سیاسەتی ئێران پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی عێراقە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکان و نەیارەتی لەگەڵ ھەرچەشنە داگیرکارییەکە.

سەرداری سەرلەشکری پاسدار «موحەممەد باقڕی» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری ژەنراڵ«زاکر حەسەنۆف» وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئازەربایجان لە تاران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران و کۆماری ئازەربایجان خاڵی ھاوبەشی زۆریان ھەیە، ھیوداریی دەربڕی کە، ئەم سەردانە ببێتە ھەلێکی لەبار بۆ پەرە پێ دان و پتەوکردنەوەی پەیئوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بە تایبەت لە پرسی بەرەڤانی، ھونەری و سەربازی دا.

سەرلەشکر باقڕی بە جەخت کردن لە سیەر ئەمەی کە ھەردووک وڵاتی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە ڕووی مێژوویی، ئایینی، ئایینزایی، زمانی و بابەتگەلی دیکەوە ھاوبەشییان زۆرە، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر بە سەروەریی خاکی ئازەربایجان ھەستیارە.

سەرداری سەرلەشکری پاسدار «موحەممەد باقڕی» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی دژایەتی لەگەڵ ھەرچەشنە داگیرکارییەک وتیشی: ڕزگار کرانی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی کۆماری ئازەربایجان کە دوای سێ دەیە مسۆگەر کرا، بووە ھۆی پێ خۆش بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و جەماوەری ئێران.

ژەنراڵ «زاکیر حەسەنۆف»  وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئازەربایجان ئەمڕۆ بۆ دیسدارو لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران.

سەرپەیڤ