ڕاوێژی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» و گۆتریش لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو دانوستانی ڤییەنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404978-ڕاوێژی_ئەمیر_عەبدوڵڵاھییان_و_گۆتریش_لە_بارەی_دوایین_گۆڕانکارییەکانی_ناوچەکەو_دانوستانی_ڤییەنا
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی دوایین ڕەوشتی یەمەن و ئەفغانستان و ڕەوتی دانوستانی ڤییەنا وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2022 11:19 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» و گۆتریش لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو دانوستانی ڤییەنا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی دوایین ڕەوشتی یەمەن و ئەفغانستان و ڕەوتی دانوستانی ڤییەنا وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.

«حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان»  وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەوشتی یەمەن ود توند بوونەوەی ھێرشەکانی سەر ناوچە سڤیلەکان، لە سەر ھەڵوێستی بەردەوامی ئێرڕان بۆ پشتگیری لە ڕێگاچارەی سیاسی بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بە شەڕی یەمەن پێی داگرت.

«ئەمیرعەبدوللاھییان» لە درێژەدا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵوێستی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کۆتایی ھێنان بە گەمارۆی مرۆڤانە، وەدی ھێنانی ئاگربڕو ئەنجامی وتووێژی سیاسی لە یەمەن، خوازیاری دەورگێڕانی زیاتری سکرتێری گشتیی بوو لەمەڕ ھەڵگرتنی گەمارۆی مرۆڤانەو ڕاگرتنی بوردومانە بەربڵاوەکانی ناوچە سڤیلەکان.

 سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش لە وتووێژەکەدا لە ھەڵوێستی ئێران بۆ پشتگری لە ڕەوتی ئاشتی و کۆتایی ھیێنان بە شاڵاوی سەربازی و سەرنجدانی فەکتەری مرۆڤانەو دەست پێکرانی دانوستانی سیاسی بۆ چارەسەریی کێشەو گرقتەکانی یەمەن ڕێزی گرت.