شوبات 11, 2022 16:38 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕەزامەند بوون بە لێخۆشبون و سوک کردنەوەی سزای کۆمەڵێک لە زیندانییە حوکم دراوەکانشۆڕش

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شکۆمەندی شۆڕشی ئیسلامی ڕەزامەند بوون بە لێخۆشبوون و سوک کردنەوەی سزای سێ ھەزارو ٣٨٨ کەس لە حوکم دراوانی دادگەکانی گشتی و شۆڕش و ڕێکخراوەی دادەڤانیی ھێزە چەکدارەکان و تەعزیراتی حکومەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی بە بۆنەی ساڵگەڕی شکۆمەندی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ڕەزامەند بوون بە لێخۆشبوون و سوک کردنەوەی سزای سێ ھەزارو ٣٨٨ کەس لە حوکم دراوانی دادگەکانی گشتی و شۆڕش و ڕێکخراوەی دادەڤانیی ھێزە چەکدارەکان و تەعزیراتی حکومەتی.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین غوڵامحسەین موحسنیی ئیژەیی سەرۆکی ھێزی دادەڤانی بە بۆنەی گەییشتنی ساڵگەڕی شکۆمەندی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە نامەیەک دا بۆ ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی پێشنیاری لێخۆشبون یان سوک کرانەوەی سزای سێ ھەزارو ٣٨٨ کەس لە حوکم دراوانی کە لە فەرمانگەی لێخۆشبوون و بەخشینی ھێزی دادەڤانی بە خاوەنی مەرجی پێویست زانراون، ئازاستە کرد کە لەم پێشنیارە لە ڕووی جێبەجێکرانی بڕگەی ١١ی بنەمای ١١٠ی یاسای بنەڕەتییەوە لە لایەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەییەوە ڕەزامەندیی لە سەر درا.

سەرپەیڤ