ڕابەری مەزنی شۆڕش : سەرچاوەی قەیرانی ئۆکرانیا سیاسەتەکانی ڕژێمی مافیایی ئەمریکایە
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرموویان: ئەمڕۆ ھێمای ڕوون و ئاشکرای نەزانی و جاھیلییەتی مۆدێڕن، ڕژێمی مافیایی ئەمریکایە کە ھەر لە بنەڕەت دا ڕژێمێکی قەیران چێکەرو قەیران ژییە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە ساڵگەڕی جێژنی مەبعەسی پێغەمبەری سەردار، ڕژێمی ئەمریکای بە نمونەی تۆکمەوئاشکرای نەزانی و جاھیلییەتی مۆدێڕن زانی و وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە قەیران چێکردن لەو ڕابەریتایبەتمەندییە سەرەکیانەی ئەمریکایە، وتیشی: ڕژێمی ئەمریکا ڕژێمێکی قەیران چێکەرو بە قەیران ژییەو ھەر لە بنەڕەت دا ڕژێمێکی مافیاییە کە تۆڕەکانی مافیای سیاسی، ئابووری و چەک چێکردن لە نێوی دا بە پەرەسەندنی قەیرانەکان لە جیھاندا خۆیان دەژێنن.
بەڕێزی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی کاریگەری تۆڕەکانی مافیا لە کۆنترۆڵ و جڵەوکێش کردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا، وتی: ئەم مافیاگەلە کە تەنانەت ھاتنەسەر کارو لە سەر کار لاچوونی سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکاشیان لە دەست دایە، بۆ مانەوەی خۆیان پێویستیان بە چێکردنی قەیران و دروست کردنی مەکۆگەلی قەیرانە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھان.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی قەیران چێکراوەکانی ساڵانی ڕابردوو لەوانە داعشی لە ڕیزی قەیران چێکردنەکانی ڕژێمی مافیایی ئەمریکا ھێنایە ئەژمارو وتیشیان: سەگە دەستەمۆکەیان واتە داعش کە بۆخۆیان دانیان بە چێکردنی دا ناوە، مرۆڤە بێ تاوانەکانیان بەئاشکرا سەردەبڕی بە زیندوویی لە ئاگردا دەیانسووتاندن و یان لە ئاودا دەیانحنکاندن بۆ ئەوەی کە کارگەکانی چەک چێکردنی ئەمریکا ئەوپەڕی بەھرە لەم قەیرانانە وەربگرن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی قەیرانی ئۆکرانیاشی بە دەرەنجامی سیاسەتەکانی ئەمریکا زانی و وتی: ئەمڕۆ ئۆکرانیاش قوربانیی سیاسەتەکانی قەیران چێکەری ئەمریکایە، چونکو ئەوە ئەمریکا بوو کە بە خۆھەڵقورتاندن و دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی ئۆکرانیاو وەڕێ خستنی کۆڕوکۆمەڵ و دروست کردنی کودەتای مەخمەڵین و ڕەنگین و ئامادە بوونی سێناتۆرەکانی لە گردبوونەوەی نەیاران و جێگۆڕکێ پێکردنی دەوڵەتەکان ، ئەم وڵاتەی توشی ئەم کێشەیە کرد.
بەڕێزی وێڕای پێداگرتن لە سەر ھەڵوێستی نەگۆڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ نەیارەتی کردنی لەگەڵ شەڕ، وتیشی: ئێران نەیاری شەڕ و کوژرانی خەڵک و تێکدرانی ژێرخانەکانی گەلانە لە ھەرکوێی جیھاندا بێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی تیشکی خستەسەر نمونەگەلێکی قەیران چێکردنەکانی ئەمریکاو وتیشی: ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی سووریادا چ دەکات؟ بۆچی نەوتی سووریا تاڵان دەکات؟ بۆچی لە ئەفغانستاندا سامانی نیشتیمانیی ئەو خەڵکە دەدزێت و دەستی بە سەردا دەگرێت؟ بۆچی لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە دڕندەکاریی شەووڕۆژی زایونییەکان داکۆکی دەکات و تەواوی ئەم قەیران چێکردنانەش بە ناوی بەرەڤانی لە مافی مرۆڤەوە دەکات.
بەڕێزی دڕندەکاریی دژی جەماوەری یەمەنیشی بە نمونەیەکی دیکەی ھەڵس وکەوتی لێکدژی ڕۆژئاواو ئەمریکا لێکدایەوەو وتی: ئەوە بۆ ھەشت ساڵ دەڕوات کە کە جەماوەری یەمەن لە ژێر بوردوماندان، کەچی ڕۆژئاواییەکان نەک ھەر ئەو تاوانە ئیدانە ناکەن، بەڵکو لە دڕندەکاریی دژی خەڵکیش داکۆکیی پڕوپاگەندەیی، میدیایی، رمانی و تەنانەت پشتگریی کرداریش دەکەن.
.