ئادار 24, 2022 16:55 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان دیمەشقی بەرەو بەیروت بەجێ ھێڵا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، سووریای بەرەو لوبنان بەجێ ھێڵا

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە ڕۆژی چوارشەممە بە یاوەریی شاندێک سەردانی سووریای کرد بوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرەو بەیرووت وەڕێ کەوت.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» بڕیارە لەم گەشتە ناوچەییەی دا لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی لوبنانیش دیدارو وتووێژ بکات.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە سەردانەکەی سووریای لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆمار،«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەو «عەلی مەملوک» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی سەرۆک کۆماری سووریا دیدارو وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ