ئەمڕۆ رۆژی سروشتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406710-ئەمڕۆ_رۆژی_سروشتە
ئەمڕۆ شەممە سێزدەی خاکەلێوە لە رۆژژمێری فەرمیی ئێران بە ناوی رۆژی سروشت ناسراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2022 04:21 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ رۆژی سروشتە

ئەمڕۆ شەممە سێزدەی خاکەلێوە لە رۆژژمێری فەرمیی ئێران بە ناوی رۆژی سروشت ناسراوە .

خەڵکی ئێران لە سێزدەھەمین رۆژی ساڵی نوێ دا بە پێی نەریتێکی جوان و دێرین روودەکەنە داوێنی سروشت تا وێڕای چێژوەرگرتن لە خۆشی و بیرەوەریی لە تەنیشت ئەندامانی بنەماڵەی خۆیان ئەو رۆژە لە نێو سروشت دا بەرنەسەر . 

ئەم رۆژە بە سێزدەبەدەریش ناسراوەو گەشت و گەڕانی خەڵک لە سزدەھەمین رۆژی  مانگی خاکەلێوە ھەنگاوێکە بۆ رێزگرتن لە نیعمتەکانی خواپێداوی سروشت و سەیرکردنی ژیانەوەی سروشت کە ھێمایەکە لە رۆژی پەسڵان .

پاک و خاوێن ڕاگرتنی سروشت ، نەبڕینەوەی دارو درەخت ، بە جێ نەھێشتنی ئاگر و فڕێ نەدانی زبڵ و خاشاک و زیان نەگەیاندن بە بوونەوەران ، لەو رۆژەدا ئەرکێکی ئینسانی و نیشتمانیە کە دەبێ ھەموو لا لەبەرچاوی بگرن .