May 25, 2022 14:03 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ نوێنەرانی مەجلیس: لە کێشەکانی ئەمڕۆی وڵات دا بە خەبات و نیازپاکی سەرکەوتن مسۆگەر دەکرێت

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی لەگەڵ بەڕێزی دا پێی داگرت: لە کێشەکانی ئەمڕۆی وڵات دا بە خەبات و نیازپاکی سەرکەوتن مسۆگەر دەکرێت.

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە خولی یانزەھەم دا ئەمڕۆ چوار شەممە بە ئامادە بوون لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە دیدارەکەدا گرتنەوەی خوڕڕەمشاری بە ھێمای ڕزگاریی نیشتیمانی و گۆڕینەوەی ھاوکێشەیەکی تاڵ بە ھاوکێشەیەکی شیرین زانی و پێی داگرت:  لە کێشەکانی ئەمڕۆی وڵاتیش دا وەک ئەو سەردەمە بە خەبات و نیازپاکی سەرکەوتن مسۆگەر دەکرێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: جیھاد، لەخۆبردوویی، ویستی پۆڵایین، داھێنان، بەدواداچوون و گەڕان بە دوای دەستپێشخەریی تازە، ھەوێنی ھەر ھەموو ئەمانە  نیازپاکی بۆ خوداو پشتبەستن بۆ خودا بوو.

بەڕێزی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمە بەس تایبەتی ئەو بڕگەیەو ئەو ڕووداوە نەبوو، لە تەواوی ڕووداوە جۆربەجۆرەکانی ئێستای وڵاتیش کە ئێوە لەگەڵی دا دەستەوئێخەن، وەک بابەتگەلی نێوخۆیی، دەرەکی، بابەتگەلی سەخت ئامێری و نەرم ئامێری، دەکرێ ھەر بە یارمەتیی چەند فەکتەری خەبات لە پێناوی خوداو کردەوەی جیھادی، نیازپاکی بۆ خودا، ویستی پۆڵایین، دەستپێشخەری و داھێنان و بابەتگەلی لەم چەشنە، سەرکەوتن مسۆگەر بکرێت.

سەرپەیڤ