فرۆشتنی نەوتبەرەکەی ئێران بە ڤەنزۆئیلا نیشانەی شکست ھێنانی بایکۆتەکانی ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408778-فرۆشتنی_نەوتبەرەکەی_ئێران_بە_ڤەنزۆئیلا_نیشانەی_شکست_ھێنانی_بایکۆتەکانی_ئێرانە
ئەندامی لێژنەی وزەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: فرۆشتنی نەوتبەرەکەی ئێران بە ڤەنزۆئیلا نیشانەی شکست ھێنانی بایکۆتەکانی ئێرانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2022 08:14 Asia/Tehran
  • فرۆشتنی نەوتبەرەکەی ئێران بە ڤەنزۆئیلا نیشانەی شکست ھێنانی بایکۆتەکانی ئێرانە

ئەندامی لێژنەی وزەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: فرۆشتنی نەوتبەرەکەی ئێران بە ڤەنزۆئیلا نیشانەی شکست ھێنانی بایکۆتەکانی ئێرانە.

«مالیک شەریعەتیی نیاسەر» ئەندامی لێژنەی وزەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا چێکرانی نەوتبەرەکەی ئێران و فرۆشتنی بە وڵاتی ڤەنزۆئیلای بە شکست ھێنانی بایکۆتی ئەمریکا دژی ئێران زانی و وتی: زانستوەران و بلیمەتانی وڵات ھەڕەشەی بایکۆتیان گۆڕیوەتەوە بۆ دەرفەت.

«شەریعەتیی نیاسەر» وتیشی: چێکردن و فرۆشتنی نەوتبەرەکەی ئێران بەرھەمی ساڵانێکی دوورو درێژ ھەوڵدانی زانستوەران و ئەندازیارانی ئێران لە بەشی دیزاینی پارچەکان و زنجیرەیەکی تۆکمەو تەواوی پێوەرەکان لە بواری تەکنۆلۆژیای داڕشتی کەرەستەی نەوتییە کە بە دەستی کرێکارانی ئێرانی مسۆگەر کراوە.

بە قسەی ئەم ئەندامەی لێژنەی وزەی مەجلیسی شورای ئیسلامی: ئێران و ڤەنزۆئیلا ھەردووکیان لەژێر کاریگەریی بایکۆتەکانی ئەمریکادان لە کاتێکدا کە نەوتبەرە چێکراوەکەی پسپۆڕانی ئێرانی بە بەرچاوی تەواوی دنیا مامەڵە کراوەو دیارە پسپۆڕانی ئێرانی ھەڕەشەو بایکۆتیان گۆڕیوەتەوە بۆ دەرفەت.