ته‌مووز 19, 2022 13:57 Asia/Tehran
  • وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند: گرێبەستی جۆربەجۆری دروست کردن و پەرە پێ دانی ھێزگەو ڕاگرتنی یەکەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە عێراق دا واژۆ کراوە

وەزیری وزەی ئێران باسی واژۆکرانی گرێبەستی جۆربەجۆری دروست کردن و پەرە پێ دانی ھێزگەو ڕاگرتنی یەکەکانی بەرھەمھێنانی کارەبای کرد لە عێراق دا.

«عەلی ئەکبەر میحرابیان» وەزیری وزەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی فارس وێڕای ئاماژە کردن بە نمونەکانی ھاوکاریی ئێران و عێراق لە بواری کارەبا وتی: بە سەرنجدانی خۆبژیویی ئێران لە زانستی تەکنیکیی چێکردنی ھێزگە، ھەتا ئێستا چێ کردنی ١٩٥٠ مێگاوات ھێزگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە ھۆی کۆمپانیا ئێرانییەکانەوە بە سەرمایە دانانی لایەنی عێراقی ڕاپەڕێندراوەو ھەروەھا کۆمپانیاکانی زانست بنەمای کەرتی تایبەتیی وڵاتیش بە نیازی چێکردنی ١٧٠٠ مێگاوات ھێزگەن لەم وڵاتەدا.

«میحرابیان» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران ھێزی یەکەمی بەرھەمھێنانی کارەبای ڕۆژئاوای ئاسیایە، وتی: جوڵان بەرەو واژۆکردنی گرێبەستی ستراتژیی درێژماوە لە بواری کارەبادا، لەو تەوەرانەی دیپلۆماسیی گەشاوەی ناوچەیی دەوڵەتی ئێرانە کە دەرەنجامێکی درەوشاوەشی بۆ وڵات بە دواوە بووە.

وتیشی: بە پێی ڕاپۆرتە نێونەتەوەییەکان گەورەترین بارستایی بەرھەمھێنان و دابەشکردنی کارەبا لە نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا ھی ئێرانە کە سەرباری خاوبوونەوەی ڕەوتی گەشەی پیشەسازیی کارەبا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ھەروا ئێران ھێزمەند ترین وڵاتی خاوەن کارەبای ناوچەکە دێتە ئەژمارو بە شکاندنی ڕەچەی پەرە پێ دانی بارستایی ھێزگەکانی ،لە ئەمساڵیش دا ئەم بابەتە بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ