ته‌مووز 19, 2022 21:34 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: دەبێ بەرپەرچی تیرۆریزم بدرێتەوە لە ژێر ھەر ناوێکدا بێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: تیرۆریزم لەوانەیە ناوی جۆربەجۆری ھەبن، بەڵام دەبێ بەرپەرچی تیرۆریزم بدرێتەوە لە ژێر ھەر ناوێکدا بێت بۆ ئەوەی ئاسایشتی سنوورەکان و وڵات ڕابین بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: بێ گومان گەشتەکەی ئەردوغان بۆ ئێران دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات و خواستی ھەردووک وڵات بۆ پەرە پێ دانی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکانیان لێبڕاوانەیە.

ڕەییسی وتیشی: بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی و ئاستی پەیوەندییەکان لە بواری جۆربەجۆر لەگەڵ ئەردوغان قسە کراو بە سەرنجدانی بارستاییەکانی ئێستا ھاوکارییەکانی دوو وڵات دەتوانێ ئاستێکی باڵاتر بە خۆیەوە ببینێت.

ڕەییسی ھیوای خۆاست ئەو بەڵگە ستراتژییەی کە ئەمڕۆ لە لایەن بەرپرسانی ھەردووک لاوە واژۆ کرا، پەیوەندییەکی بەربڵاوی دوو لایەنەی لێ بکەوێتەوەو ئاسۆیەکی ھەرە ڕووناک و داھاتوویەکی پرشنگداری لە گەشە پێ دانی پەیوەندییەکاندا ھەبێت.

سەرپەیڤ