ئاب 16, 2022 17:02 Asia/Tehran
  • وەڵامی ئێران بە دەقی پێشنیارەکەی ئەورووپا: ڕێککەوتن چاوەڕوانی بڕیارە سیاسییەکانە لە کۆشکی سپی دا

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی نوسراوەی خۆی لە بارەی دەقە پێشنیارکراوەکەی ئەورووپا کە تیای دا ڕەوتی بووژاندنەوەی ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەرجام شی کراوەتەوە ئاراستە کردووەو ڕایگەیاندووە، ئەگەر کاردانەوەی ئەمریکا ھاوڕێی ڕاستبینی و نەرم و نیانی نواندنی بێت ڕێککەوتن مسۆگەر دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێران لە وەڵامی دوایین نوسخەی بەرنووسی ڕێککەوتنی ڤییەنا کە لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە ئاراستە کرا، ڕاوبۆچوونی خۆی ڕاگەیاندووە. وەک لە ھەڵوێستەکانی تاقمی دانوستانکاری ئێران دەردەکەوێت، وا دیارە ناکۆکیەکان لە سەر سێ شتن کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەر دوانیان ڕەزامەندیی زارەکیی خۆی پیشان داوە، بەڵام دەبێ لە دەقەکەدا بنووسرێت. بابەتی سێھەمیش بۆ دەستەبەری ڕاپەڕێندرانی بەرجام دەگەڕێتەوە کە بەسراوەتەوە بە ڕاست بینیی ئەمریکا بۆ دابین کردنی بۆچوون و خواستی ئێران.

ئەم بابەتانە بە تێروتەسەلی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە کۆبوونەوەی تایبەتیی ئەنجومەنی ئاسایشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی کراو سەرەنجام ھەڵوێستەکانی ئێران بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە بە شێوەی نووسراوە خرایە بەردەستی یەکێتیی ئەورووپا وەکو ڕێکخەری دانوستانەکان.

«موحەممەد مەرەندی» ڕاوێژکاری تاقمی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێردا ڕایگەیاندووە: ئێران باسی نیگەرانییەکانی خۆی کردووە، بەڵام چارەسەر کردنی پاشماوەی کێشەکان ھێندەش چەتوون نییە.

«مەرەندی» بە دەربڕینی ئەمەی کە نیگەرانییەکانی ئێران لە بێ بەڵێنییەکانی لایەنی ڕۆژئاواییەوە سەرچاوە دەگرێ، وتیشی: ناتوانم بڵێم کە ڕێککەوتنێک دەکرێت، بەڵام لەچاو ڕابردوو لە ڕێککەوتن نزیکترین.

سەرپەیڤ