تشرینی یه‌که‌م 21, 2022 21:03 Asia/Tehran
  • کەنعانی چافی: بایکۆتی میدیاکانی ئێران نیشانەی پوچەڵ بوونی دروشمی ڕۆژئاوا لەمەڕ ئازادیی ڕادەربڕینە

لە کاردانەوە بە بایکۆتە نوێیەکانی کەنەدا بۆ سەر ژمارەیەک میدیای ئێران، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بایکۆتی سەر میدیا و خەڵکی ئێران نیشانەی پوچەڵ بوونی دروشمی ڕۆژئاوایە سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و ئازادیی ڕادەربڕین.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕۆژی هەینی لە وەڵامی گەمارۆ نوێیەکانی کەنەدا بۆ سەر ژمارەیەک میدیای ئێرانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: «شێتۆکەیی بایکۆت کردنەکانی حکومەتی ئەمریکا بووەتە ڤایرۆسێک و بە خێرایی گوێزراوەتەوە بۆ هاوڕێکانیشی. بایکۆت کرانی  "ئاژانسی هەواڵدریی تەسنیم"، "ڕۆژنامەی کەیهان"، "نوور نیوز"، ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، بەڕێوەبەری کەیهان، سەرۆکی ئێستا و پێشووی ڕێکخراوی ڕادیۆو تەلەفزیۆن و پەیامنێرێکی ئەم ڕێکخراوەیە، دوایین لیستی بایکۆتەکانی حکومەتی کەنەدان دژی ئێران و ئێرانییەکان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەمە یەکەم ھونەری حکومەتی کەنەدا لە بارەی بایکۆتی میدیاکاران و میدیایەکی هەواڵدەریی بەناوبانگی ئێران نەبوو، ئەم وڵاتە پێشتریش بایکۆتی خستبووە سەر پرێس تیڤی کە کەناڵێکی هەواڵدەریی ئێرانییە بە زمانی ئینگلیزی.

که‌نعانی ڕاشیگه‌یاند: به‌ بۆچوونی حکومه‌تی که‌نه‌دا و هاوبه‌شه‌کانی دژی ئێرانییەکانی ڕۆژئاوای ، گەلی ئێران جیا لە بایکۆته‌ ئابوورییه‌کان مافی ده‌نگدان و ده‌ربڕینی ڕای خۆشیان نییه‌. مەگەر ئەوەی کە وەک ئەوان و بە زمان و ڕوانگەی کولتوریی ئەوان قسە بکەن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیشی کرد: یایکۆتی میدیاو قەڵەم بە دەستانی ئێران به‌شێک له‌ مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران بۆ ده‌ربڕینی ده‌نگ و ڕای خۆیان بۆ جیهان پێشێل ده‌کات و دیارە ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی پوچەڵ بوونی دروشمەکانی ڕۆژئاوا لەمەڕ دەستڕاگەیشتنی ئازاد بە زانیاری و ئازادیی ڕادەربڕینە. هەر ئەو مافانەی کە رۆژئاوا بانگەشەی دەکات و بە پێی ھەمان بانگەشە تەنانەت سووکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییە ئایینی و ئاسمانیەکانیش بە رێگەپێدراو دەزانێت.

سەرپەیڤ