ڕەئیسی: ھەڵس و کەوتی دووفاقانە لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران، مەرایی کاران پەشیمان دەکاتەوە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر هەڵوێستی تاران له مەڕ خۆسازدان بۆ گەییشتن به ڕێککەوتنێکی دادپەروەر جەختی لەوە کردەوه کە: و وتی:ھەڵس و کەوتی دووفاقانە لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران، مەرایی کاران پەشیمان دەکاتەوە.
بەگوێرەی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری؛ «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی شەممە لە دیدار لەگەڵ «سەید بەدر بوسەعیدی» وەزیری دەرەوەی عوممان لە تاران وتی: ھێندێک لایەنی ناوچەیی و نێونەتەوەیی بەردەوام بە ھۆی نێوەندگرەوە پەیامی ھاوکاری و پەیوەندیمان بۆ دەنێرن، کەچی لە کردەوەدا ھەڵس و کەوتیان لەگەڵ قسەکانیان جیاوازە.
ڕەئیسی بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمڕۆ دوژمنایەتیی سیستەمی پاوانخوازو لە سەرەوەی ھەموویانەوە ئەمریکا دژی نەتەوەی ئێران لای کەس شاراوە نییە، ڕوونی کردەوە کە، جەھرو توڕەیی ئەمریکییەکان بەرامبەر بە پێشکەوتنەکانی نەتەوەی ئێران هەمیشە لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا بەردەوام بووە و شکستی هێناوە ،کەچی ئەمریکییەکان لە شکستەکانیان پەند وەر ناگرن.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها وێڕای ستایشی هەڵوێستە بنەماییەکانی عوممان بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران لە مەڕ بەرەوپێشبردنی پرسە نێودەوڵەتییەکان، پەیوەندییەکانی تاران و مەسقەتی بە پاوەجێ و ڕەگداکوتاو زانی.
ڕەئیسی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای حەز پێ نەکردنی دوژمنان، ئەو پەیوەندییانە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ فراوانتر دەبن و لە چەند مانگی ڕابردووشدا هەنگاوگەلێکی ئەرێنی بەرەو جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵات ، ھەڵگیراوە.
«ئەلسەیید بەدر ئەلبوسەعیدی» وەزیری دەرەوەی عومانیش لە دیدارەکەدا، وێڕای ستایشی هەڵوێسته بنەڕەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له بەرامبەر پرسه ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت ھەڵوێستی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەمەڕھێزمەندکردنی پەیوەندییەکانی ناوچەکەو هاوکارییەکان، جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی عوممان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە نمونەیە و ئێمە خوازیاری بەردەوامی و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانەین لە بواری جۆربەجۆردا.
وەزیری دەرەوەی عومان ھەرئوەھا وێڕای پشتیوانی ڕاگەیاندن بۆ ھەڵوێست و ڕاونگەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانوستانەکانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆت دا وتیشی: لەو باوەڕەداین کە ھەنگاوی پتەوو ھەڵس و کەوتی ڕاستبێژانەی ئێران بە ئەنجام دەگات.