تشرینی دووه‌م 22, 2022 05:20 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی بیلاڕووس ئەمڕۆ سەردانی ئێران دەکات

جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی باسی سەردانی سەرۆک وەزیرانی بیلاڕوس بۆ تارانی کردووە.

به پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەمەد جەمشیدی» جێگری سیاسیی نووسینگەی سەڕۆکی کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، وتی: «ڕۆمان گلاڤچێنکۆ» سەرۆک وەزیرانی بیلاڕووس، ئەمڕۆ سێ شەممه سەڕدانی تاران دەکات و له گەڵ «محەممەد موخبیر»جێگری یەکەم  سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دیدارو وتووێژ دەکات.

جەمشیدی وتیشی: شاندەکانی ئێران و بیلاڕوس لە بوارەکانی جۆربەجۆر، وەک ترانزێت، هەناردە و هاوردە، دابینکردنی وزە، بەرهەمی کشتوکاڵی و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا و کەرەستە  وتووێژ دەکەن و نەخشەڕێگایەکی هەمەلایەنە دادەڕێژن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تاران و مینسک.

جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕاشیگەیاند: دوای دانوستان و وتووێژی شاندەکانی دوو وڵات، دیدارێکی هاوبەش لەگەڵ چالاکانی ئابووریی ئێران و بیلاڕوسیش بەڕێوە دەچێت.

ئێران و بیلاڕوس لە ساڵانی ڕابردوودا پەیوەندییەکی باشیان هەبووە و ئەمەش لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئاستی باڵا و ڕێککەوتنە جۆراوجۆرەکاندا ڕەنگی داوەتەوە.

سەرپەیڤ