سەرۆک وەزیرانی بیلاڕووس گەییشتە تاران
تشرینی دووهم 22, 2022 13:35 Asia/Tehran
«ڕۆمان گلاڤچێنکۆ» سەرۆک وەزیرانی بیلاڕوس گەییشتە تاران و لە لایەن وەزیری پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،بڕیارە شاندەکانی ئێران و بیلاڕوس لە بوارگەلێکی جۆربەجۆر، لەوانە ترانزێت،هەناردەو هاوردە،دابین کردنی وزە،بەرهەمی کشتوکاڵی و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا و کەرەستە و نەخشەڕێگای گشتگیر وتووێژ بکەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تاران و مینسک.
دیداری هاوبەش لەگەڵ چالاکانی ئابووریی ئێران و بیلاڕوسیش لە پلانەکانی گەشتەکەی سەرۆک وەزیرانی بیلاڕووس بۆ تاران دێتە ئەژمار.
ئێران و بیلاڕوس لە ساڵانی ڕابردوودا پەیوەندییەکی باشیان هەبووە و ئەمەش لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئاستی باڵا و ڕێککەوتنە جۆراوجۆرەکاندا ڕەنگ دەداتەوە.