ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ڕژێمی ئیسرائیل هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕژیمی زایۆنیی بە ڕژێمێکی ساختە و ناشەرعی و هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە زانی.
زایۆنییەکان بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی پاوانخوازانەیان ھەموو ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینییەکان شەهید و بریندارو یان دەسبەسەر دەکەن و لە زیندانەکانیان دەئاخنن.
ھەر لەم ئاراستەیەداو بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە لە توییتێکدا وێڕای ئاماژەکردن بەوەی کە ڕژیمی داگیرکەری ساختەو ناشەرعی و تاوانکاری ئیسرائیل خاوەنی سەدان کڵاڤۆکی ناڤۆکییە،نووسی: تەلەەبیب هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەرئاسایشی هەرێمە هاوبەشەکەمان.
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی توییتەکەی دا جەختی لەوەش کردەوە کە: بێ گومان داھاتوو هەر بۆ گەلی ڕەسەنی فەلەستینە.
چەندڕۆژێک لەمەوبەریش «ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا ئەمریکا، ئینگلتەرا، فەرەنسا و ئەڵمانیای لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی بە بەرپرسیار زانی و ڕایگەیاند: ئەم ڕژێمانە دەبێ لە وەک تۆمەتبارێک لێپرسینەوەیان لێ بکرێت.
کەنعانی نووسیویەتی: ڕۆژ نییە جیهان گوێی لە ھەواڵی شەهیدبوون، برینداربوون یان بە دیلگیرانی منداڵان، تازەلاوان و گەنجانی فەلەستینی لە لایەنی ڕژێمی ئاپارتایدی زایۆنییەوە نەبێ.