شوبات 02, 2023 17:32 Asia/Tehran
  • وەڵامی ئێران بۆ نامەیەکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە شێوازی کەڵک وەرگرتن لە فۆردۆ

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران باسی وەڵامی وڵاتەکەی بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی کردووە سەبارەت بە شێوازی کەڵک وەرگرتن لە دامەزراوەی پیتاندنی فۆردۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «بەهرۆز کەماڵوەندی» وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران سەبارەت بەو لێدوانانەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووی «ڕافائیل گرۆسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە زیادکرانی بارستایی پیتاندن لە دامەزراوەی فۆردۆ وتی: ئەگەر بەڕێز گرۆسی ئەمەی وت بێت، وای بۆ دەچم کە زانیارییەکانی نوێ نەکراونەتەوە.

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتیشی: یەکێک لە پشکێنەرانی ئاژانس بە ھەڵە ڕایگەیاندبوو کە ئێران لە دامەزراوەی پیتاندنی «دکتۆر عەلیمەحەممەدی»ی فۆردۆ ھێندێک گۆڕانکاریی لە ڕێکاری بەکارھێنانی دا ئەنجام داوە کە پێشتر ڕاینەگەیاندووە.

پشکێنەرانی پێشوو لە شوێنەکەدا ئامادەبوون و دوای ئەو ڕوونکردنەوانەی کە پێیان درا، پشکێنەری باسکراو لە هەڵەکەی تێ گەییشت و دوای هەماهەنگیی لەگەڵ سکرتاریەتی دەزگاکە، بە کردەیی ئەو پرسە چارەسەر کرا.

«کەمال وەندی» هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئێران لە وەڵامی نامەکەی پێشووی ئاژانسی نێونەتەوەیی وەزەی ئەتۆمی سەبارەت بە کارپێکردنی شوێنی پیتاندنی فۆردۆ نامەیەکی بۆ ئاژانسەکە ناردووە.

سەرپەیڤ