کەنعانی: پیتاندنی سەدی ٦٠ لە «فۆردۆ» بە ئاژانس ڕاگەیەندراوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانی ترۆئیکای ئەوروپی و ئەمریکی سەبارەت بە چالاکییە ئاشتیخوازە ئەتۆمییەکانی ئێران، وتی: پیتاندنی ٦٠% لە "فۆردۆ" لە ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیەندراوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە یەکەمی فڤریەدا لە ڕاپۆرتێکی نهێنیدا بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی بڕیاردەران بانگەشەی ئەوەی کردووە کە،لە پشکنینێکی ڕانەگەیەندراودا لە دامەزراوەی فۆردەوە، ئەوە دیاری کراوە کە دوو پەستانی سەنتەرفیوژی IR-6، کە یۆرانیۆم تا ئاستی 60% دەپیتێنن بە شێوەیەکی جیاواز لە ڕاپۆرتەکان بە یەکەوە گرێدراون.
دوای بانگەشەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، سێ وڵاتی ئەوروپی ئینگلتەرا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لەگەڵ ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئەوەیان ڕاگەیاند کە، ڕاپۆرتەکەی ئاژانشی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەمەڕ ئەمەی کە ئێران بەبێ ئاگادار کردنەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گۆڕانکاریی بنچینەیی لە پێکهاتەی بەشێک لە سەنترفیوژەکانیدا جێبەجێ کردووە، بە وردی لێک دەدەنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو شێوازەکانی پیتاندن لە فۆردۆ، لە پرسیارنامەی زانیارییەکان دا هاتووە.
کەنعانی ڕاشیگەیاند، لە دوایین لێکدانەوەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣،هیچ کردەوەیەکی نوێ و دژ بەیەک بە بەراورد لەگەڵ پرسیارنامەی بەرواری ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ڕووی نەداوە ھەتا پێویستی بە ئاگادارکردنەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەبێت.