ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: قەت لە دانوستان و دیپلۆماسی دوور نەکەوتووینەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز خۆی لە دانوستان و دیپلۆماسی دوور نەخستووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی فارس ، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا، وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران قەت لە دانوستان و دیپلۆماسی دوور نەکەوتووەتەوەو وتیشی: دانوستان و دیپلۆماسی بە ئامانجی گەییشتن بە بەرژەوەندیی هاوبەش و دابینکرانی ئەوپەڕی بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئێران لە بەرنامەی بەبڕشتانەی ئێراندایە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە سەرەڕای پێشێلکاری و بێ بەڵێنیی ئەمریکا و سێ وڵاتە ئەورووپیەکە، کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندە بە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی و هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەردەوامە، وتیشی:ئێران پێداگرە لەسەر بە تەکنیکی مانەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و دوورکەوتنەوەی لە ھەڵوێستی سیاسیی دووفاقانە.
«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوارچێوەی دوکتورینی سیاسەتی دەرەکیی هاوسەنگ و دیپلۆماسیی دینامیک و زیرەک، ئاوڕدانەوە لە ئاسیا و دراوسێکانی کردووە بە ئەوبەرایەتیی سەرەکیی سیاسەتی دەرەوەیی خۆی.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەبیرهێنانەوەی هەوڵی دوژمنانی ئێران بە ئامرازی بایکۆتی تیرۆریستی و پەیڕەوکردنی سیاسەتی شکستخواردووی ئێران ترسێن کردن، ئاماژەی بەوەدا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارەکاندا گەییشتووەتە بەرزترین ئاستی پێشکەوتن و گەشەسەندن.