شوبات 26, 2023 17:43 Asia/Tehran
  • ڕوونکردنەوەی وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران سەبارەت بە ناس کردن و دەستگیرکردنی تیمە تێکدەرەکان

وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران ناس کردن و دەستگیرکردنی تیمە تێکدەرەکان لە ئیسفەهان و کەرەجی لە کاتی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر لە ئێران حوجەتولئیسلام «سەیید ئیسماعیل خەتیب» وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران شەوی شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران لە ئەهوازی ناوەندی ئەم پارێزگایە ڕایگەیاند: لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەدا، دوژمن هەوڵی ڕووخاندنی حکومەتی دا،بەڵام بە ڕابەرایەتیی تەگبیرمەندانەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان و هەروەها لە سای بەرچاوڕوونیی خەڵک،  پلانی دوژمن شکستی هێنا.

وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران وتیشی: ئاسایشی وڵات بە گرێبەست و یاداشت لەگەڵ ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی بەدی نایەت، بەڵکو ئاسایش لە نێوخۆو بە هاوکاریی وڵاتانی دراوسێ دروست دەبێت.

لە کۆتایی مانگی سپتامبەر ٢٠٢٢ەوە هەندێک ناوچەی جیاوازی ئێران شاهیدی ئاژاوەگێڕی بوون و هەر لە یەکەم ڕۆژدا ڕۆڵی هەندێک میدیای نەریتی و مۆدێرن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ئاژاوەگێڕانەدا دەرکەوت.

لەو ئاژاوەگێڕییانەدا، سەرکردە سیاسییەکانی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و هەندێک جاریش بڕێک وڵاتی ئەوروپی و میدیاکانیان و هەروەها میدیای فارسی پشتیوانیکراوی ڕۆژئاوا، بە دروشمی پشتیوانی لە مافەکانی نەتەوەی ئێران، لە هیچ جۆرە داکۆکی کردنێکی ئاژاوەگێڕان و تێکدەرانی ئاسایشی گەل خەمساردییان نەنواند.

سەرپەیڤ