پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆمار بۆ سەرکردەکانی وڵاتانی دەڤەری نەورۆز
ئادار 21, 2023 18:15 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی ١٤٠٢، پیرۆزبایی لە سەرکردەکانی وڵاتانی دەڤەری نەورۆز کرد.
«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنی نەورۆز و سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ی کۆچیی ھەتاوی لە سەرۆکانی وڵاتانی دەڤەری نەورۆز کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕەئیسی لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزو سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ی کۆچیی ھەتاوی لە سەرۆکانی وڵاتانی دەڤەری نەورۆز پیرۆزبایی کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامەکەیدا هەروەها داوای ساڵێکی بە خێر وبەرەکەتی لە خودای گەورە بۆ سەرکردەکانی وڵاتانی دەڤەری نەورۆز و گەلەکانیان کرد.