ئادار 21, 2023 21:28 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی توند لە ڕاپۆرتە بانگەشە بۆکراوەکەی ڕێپۆرتێری تایبەتی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران

«عەلی بەحرەینی» باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای ڕەخنەی توند لە ڕاپۆرتە بانگەشە بۆکراوەکەی ڕێپۆرتێری تایبەتی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران وریایی دا کە با لیژنەی مافی مرۆڤ واز لە ڕامیارکاری بێنێ.

«عەلی بەحرەینی» ئەو بابەتەی ڕۆژی ڕابردوو لەمیانەی کۆبوونەوەی پەنجاو دووی لیژنەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لە ژنێڤ هێنایە بەر باس و وتی: پاڵپشتی کردن لە مافی مرۆڤ بەشێوەیەکی بەرچاو لەڵایەن چەند حکومەتێکەوەو لەگەڵ ئامانجی پاساوهەڵنەگرو خۆویستانەدا بە ھەڵە لێک دەدرێتەوە.

«بەحرەینی» وریایی دا کە «جاوید ڕەحمان» لەوپەڕی خەمساردی دا بەرامبەر بە ئەرکەکانی خۆی بەپێی بڕیارنامەی پێنج پوێنت دوو کە پێداگرە لەسەر بێلایەنیی ڕێپۆرتێرەکان بەداخەوە بۆخۆی ڕۆڵی دژبەر دەگێڕێ.

باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پێی داگرت کە ناوبراو لەسەرجەم نوسین و گوتارەکانی دا لە زمانی زبرو دوژمنکارانە کەڵک وەردەگرێ و جاڕنامەی هەڵس و کەوتی ئەرکمەندان پێشێل دەکا.

بەحرەینی وتی: خەڵکی ئێران نزیکەی سێ مانگ تووشی پەلاماری ڕەشەکوژی و ئاژاوەی چەکدارانە بوون، بەڵام جاوید ڕەحمان تەنانەت ئاماژەیەکیشی نەکردووەتە هێڕشە ڕەشەکوژیەکەی داعش بۆسەر شوێنێکی ئایینی لە شیراز کە تێیدا سێزدە ژن و منداڵ و خەڵکی ئاسایی بێ تاوان شەهید کران.

 

سەرپەیڤ