ئادار 22, 2023 14:16 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی کەنعان بەرامبەر بە گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا و ڕژێمی بەریتانیا لە دژی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپاو ڕژێمی بەریتانیا لە دژی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد.

«ناسر کەنعانی»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە بە ئاماژەدان بە پشێویی ناوخۆیی ئەوروپا، کە ڕەخنە و ناڕەزایەتییەکانی فەرەنسا تەنها بەشێکی دێنە ئەژمار، وتی: لەو ئامانجانەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دواییەی ئەوروپا، هەوڵدان بۆ لادانی بیروڕای گشتی لە پەرەسەندنی قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپایە کە ئەمە لە چاوی چاودێرانی وریای جیهان شاراوە نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی:  ھێندێک لە لە لایەنە ئەوروپییەکان لەبری دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە،  دەبێ  بە دوورکەوتنەوە لە ڕەفتاری توندوتیژو سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، بەرپرسیارانە و مرۆڤدۆستانە ڕەفتار بکەن بەرامبەر بە داواکارییە ڕاستەقینەکانی گەل لە وڵاتەکانیاندا.

«کەنعانی» جەختی لەوەش کردەوە کە: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پشتبەستن بە دەسەڵاتی نیشتیمانیی خۆی، وەک جاری جاران بەوپەڕی هێزەوە ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی ئەو جۆرە کارە سەرەڕۆیانەو نایاسایی و ناژیرانەیە دەگرێتەبەر و بە مافی خۆشی دەزانێ لەو بارەیەوە وەڵام بداتەوە.

سەرپەیڤ