پەیامی پیرۆزبایی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەبۆنەی دەست پێ بوونی مانگی ڕەمەزان بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی
ئادار 23, 2023 11:42 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران به بۆنەی دەست پێ بوونی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی له وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران بە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی جیاجیا بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی دەسپێکی مانگی ڕەمەزانی لە هاوتاکانی پیرۆزبایی کرد.
«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» هەروەها لە پەیامەکەیدا داوای یەکگرتوویی موسڵمانانی سەرتاسەری جیهانی کردووە لە ئاراستەی بەدیهاتنی ئارمانجە بەرزەکانی ئیسلام.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی دا یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.