ئەمیری دەریاوان ئێرانی: دەسەڵاتی ئێران لە جیهاندا سەلمێندراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416337-ئەمیری_دەریاوان_ئێرانی_دەسەڵاتی_ئێران_لە_جیهاندا_سەلمێندراوە
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەرزبوونەوەی توانای بەرگری ، بووەتە ھۆی دەسەڵات گرتنی زیاتری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمڕۆکە ئەم دەسەڵاتە لە جیهاندا سەلمێندراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 26, 2023 20:23 Asia/Tehran
  • ئەمیری دەریاوان ئێرانی: دەسەڵاتی ئێران لە جیهاندا سەلمێندراوە

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەرزبوونەوەی توانای بەرگری ، بووەتە ھۆی دەسەڵات گرتنی زیاتری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمڕۆکە ئەم دەسەڵاتە لە جیهاندا سەلمێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)؛ دەریاوان «شەهرام ئێرانی» لە ڕێوڕەسمی کۆڕی خوێندنی بەکۆمەڵی قورئانی پیرۆزدا کە بە ئامادەبوونی فەرماندە و ستافی ناوەندی خۆسازدان و پشتیوانیی هێزی دەریایی ئەرتەش لە شاری سیرجانی پارێزگای کرمان (باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) بەڕێوەچوو، وتی: ئاوگەڕو کۆپاپۆڕەکانی هێزی دەریایی لە ئاوە ئازادەکانیش دا کۆڕی خوێندنی قورئانی پیرۆز دەبەستن و لەگەڵ کولتوری قورئانی دا ئاشنان و ئەم کولتوورە بووەتە ھۆی پێشکەوتنمان و وای کردووە ھەتا هیچ هەڕەشەیەک  لە ڕێبازو ئەرکەکەمان نەمانگێڕێتەوە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ڕاشیگەیاند: بە پابەندبوون بە قورئان و پەیڕەوکردنی ڕێبازی ئەهلی بەیت (ع) و بە جووڵانەوە لە ڕێبازی ویلایەت، دەتوانین لە بەرامبەر هەڕەشەکانی دوژمنان لە دژی وڵات بوەستین و شایەتی گەشەکردن و گەشەسەندنی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بین.

لە کۆتایی دا دەریاوان ئێرانی وتیشی: دەسەڵاتی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسەڵاتی حکومەتی ئێمەی لە جیهاندا سەلماندووە.